خانمان لە ماوەی 9 مانگی دووگیانبوونیان، پێویستە سیستمێکی خۆراکی تایبەت پەیڕەو بکەن کە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدابێت کە پێویست بێت بۆ خۆی و کۆرپەکەی.
=KTML_Bold=هەندێک جۆری خۆراک هەیە گرنگە لەناو سیستمی خۆراکی خانمانی دووگیان هەبێت و بایەخی پێبدەن.=KTML_End=
1. بەرهەمە سپیاییەکان، کە سەرچاوەی کالسیۆمن، بۆ ددان، دەمار، ئێسک و تەندرووستی دڵ گرنگن.
2. تەواوکەرە خۆراکییەکان لەژێر چاودێری پزیشکدا، وەکوو فۆلیک ئەسید، کالسیۆم و ئاسن.
3. میوە و سەوزە، دەوڵەمەندن بە فۆلیک ئەسید و بۆ تەندرووستی جگەر پێویستن.
4. ئاو، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لەوەی تووشی قەبزی ببیت.
5. نۆک، دەوڵەمەندە بە پرۆتین و بۆ بنیادنانی ماسوولکە گرنگە.
6. سپێناغ، دەوڵەمەندە بە ئاسن و یارمەتیی زیادکردنی خرۆکە سوورەکان دەدات.
7. گۆشت، ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی ئامینۆی تێدایە، بۆ گەشەکردنی مێشک و بینایی چاو بەسوودە.
8. پاپایا، بەهۆی ڤیتامین C، یارمەتیی کرداری هەرس دەدات، جگە لەوەش بەسوودە بۆ نەهێشتنی دڵ تێکەڵهاتنی بەیانیان.
9. هێلکە، ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا-3 تێدایە، یارمەتیی گەشەی مێشک دەدات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 458 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!