ناونیشانی بابەت:کارى کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارى گوندى چەرمۆ دەست پێدەکاتەوە
ئامادەکردنی: هەڵمەت بتوێنی
تیمێکى شوێنەوارناسیى ژاپۆنى، کارى کنە و پشکین بۆ شوێنەوارى گوندى #چەرمۆ# لە پارێزگاى سلێمانى ئەنجام دەدات.
حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى #سلێمانى# بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: پێشووتر کارى کنە و پشکنین لە شوێنەوارى دێرینى گوندى چەرمۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى کرا و بە هۆکارى جیاجیا وەستاوە، بەڵام ماوەیەکە دەستکراوەتەوە بە کارکردن لە شوێنەوارەکە.
گوتیشى: ئێستا تیمێکى شوێنەوارناسى زانکۆیەکى ژاپۆنى بە هاوکاریى باڵیۆزى وڵاتەکەیان، دەستیان کردووەتەوە بە ئەنجامدانى کارى کنە و پشکنینەکە و تا ئێستا چەن پارچە شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە.
باسى لەوەش کرد: پارچە شوێنەوارەکان دەبرێنە مۆزەخانەى سلێمانى، بەمەبەستى ڕاکێشانى سەرنجى گەشتیاران و بڕیاریشە هەمان تیم کارێکى تایبەت بە بابەتى شوێنەوار بۆ زانکۆى سلێمانى ئەنجام بدەن، هاوکات ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێراقیش بەڵێنى هاوکاریى تایبەت بەو شوێنەوارە و شوێنەوارەکانى دیکەى داوە.
چەرمۆ ناوچەیەکى شوێنەواریى دێرینە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان، کە تاوەکوو ئێستا دۆزرابێتەوە، کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 7090ی پێش زایین، ڕووبەرەکەی 1200 بۆ 1600 مەتری چوارگۆشەیە.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 677 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!