دڵم وەکو گونی هەلاج لێدەدا.
هەلاج: بەو کەسە دەوترێت کە خووری یان لۆکەی ناو دۆشەک، لێفە و پشتی شیدەکاتەوە، بە ئامێری کوتک و کەوان کارەکەی ئەنجامدەدات، بە چیچکانەوە دادەنیشێت و بەردەوام لەکاتی کارەکەیدا هەموو جەستەی دەلەنگێت و دەلەرزێت، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە لە ڕووداوێکدا بترسێ و لەتاودا جێبەخۆی نەگرێ یان هەواڵێکی بەپەلەیان بۆ هاتبێت و تووشی دڵەکووتێ بووبێت و هەموو گیانی بلەرزێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 730 keer bekeken