#سەعدی ئەحمەد پیرە# پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی #ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان# دەکات، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.
بەرێزان/ سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان له بیست و چوارەمین ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان پیرۆزبایی لە ھەموو لاوانی ئازاد لە کوردستان دەکەم، ئێمە وەکو (#یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#) دووبارەی دەکەینەوە لاوانی ئێمە پێگەیشتوون تێگەیشتوون وە ھەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن، کە ئێمە زۆر بەرز دەینرخێنن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دامەزراندنیەوە بەبێ توانا و ھزری سەرکردایەتیەکەی کە 80% گەنج بوون نەیدەتوانی تەم و مژی ڕێکەوتننامەی جەزائیر ڕابماڵێت و بانگەشە لە دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ-ی گەلەکەمان بکات ، بەڵێن تازە دەکەینەوە ھەمیشە پشت و پەنای لاوان بین چونکە ھەر لاوانی کوردستانن دوا ڕۆژی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەن. بەم بۆنەیەوە تەئکید لەسەر یەک ڕیزی گەلەکەمان و تەبایی ناو لایەنە سیاسیەکان دەکەم کە ھەر ئەوەیە تەنھا ڕێگا بۆ بەگژداچوونەوەی ھەر ھەرەشەیەک لە گەلەکەمان بکرێ و بەسەری دا زاڵبین ئیتر ھەربژین و شاد و سەرکەوتوو و سەربەرزبن. [1]
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 665 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!