=KTML_Bold=سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، گرووپێکى لیژنەى دارایی پێشێلکاریان بەرانبەر بە ڕێکەوتنى هەرێم و بەغدا کردووە.=KTML_End=
#مەسرور بارزانى# سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لە پەیامێکدا لە تویتەرى تایبەتى خۆى ڕایگەیاند، گرووپێکی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرانبەر بەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی و حکومەتەکەی کردوویانە.
لە درێژەى پەیامەکەیدا بارزانى دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە بناغەیە بۆ هەماهەنگیی #هەولێر# و #بەغدا#، دەبێ هەموولا ڕێزی لێ بگرن.
ڕۆژى #25-05-2023# لیژنەى دارایی پەڕڵەمانى ئێراق کۆتا ڕاپۆرتى خۆى لەسەر پڕۆژەى بودجە پێشکەشى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان کرد، بەڵام لایەنى سەرەکى #پارتى دیموکراتى کوردستان# و حکوومەتى هەرێمى کوردستانە چونکە پێیان وایە ڕێکەوتنەکانى پێشترى نێوان هەرێم و بەغدا پێشێلکراوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 334 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!