دەوی خەرکی خۆ کونە دیوار نییە قوڕی پێ دادەم
لەهەندێ ناوچەی #کۆیە# گۆترایە (دەوی خەرکی خۆ کونە دیوار نییە قوڕی پێ دادەم) هاوشێوەی ئەمەش بە شێوەزاری #سلێمانی# ش: زاری خەڵکی کونە دیوار نییە تا قوڕی پێ دادەیت، لە کوردەوارییدا خانووی ماڵەکان زۆربەی لە قوڕ و بەرد و خشت درووستکراوە، زۆربەی خانووەکان کون و کەلەبەریان هەبوو، بە تۆپە قوڕێک ئەو کونانە دەگیران لە کاتی پایزان و سەرسواق و قوڕکارییدا، بۆ قسە و قسەڵۆکی نێوان خەڵک و ئاخاوتن کە هیچ چارەی نەبووە کورد وتویەتی: دەوی خەرکی کونە دیوار نییە، قوڕی پێ دادەی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 430 keer bekeken