لە مەنجەڵ گەڕانەوە.
وتراویشە: لە مەنجەڵێ گەڕامەوە یان لە مەنجەڵێ گەڕایەوە، کاتێک ئاژەڵێک دەکوژرایەوە بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بخورێت ئینجا چ مەڕ و بزن و مانگا بێت یان پەلەوەر و باڵندە، دوای پاککردنەوە و پارچەپارچەکردن و شوشتنەوە، ئامادەکرا بۆ ناو مەنجەڵ و خستنە سەر ئاگر بۆ کوڵاندن، هەر کە دەگەیەنرایە سەر ئاگر ئیتر کاری تەواو و دەبوو دەکوڵاو دەخورا، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لە ڕۆخی بەڵایەکی گەورە ڕزگاری بێت دەوترێت: لە مەنجەڵێ گەڕایەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 186 keer bekeken