ئەگەر ئاموورت نەدزی بێت، شانت بە قوڕ نابێت.
ئاموور: یان نیروئاموور ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، جووتیارانی کورد بۆ کێڵانی زەوی بە جووتەگا بەکاری دێنن، ئاموور: ئەو بەشەی ئامێرەکەیە کە لە زەوی دەچەقێت و زەوی پێدەکێڵێت، بۆیە بەردەوام دەشێ قوڕاوی بێت، ئەو کەسەی بیەوێت بیدزێت، لەبەر ئەوەی گەورەیە دەیخاتە سەرشانی، بەهۆیەوە شانی قوڕاوی دەبێت، پەندەکە واتە: ئەو کارەی کە تۆ ئەنجامت داوە، سیمای بە جەستەتەوە دیارە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 826 keer bekeken