بەرزیی پەستانی خوێن، گرفتێکی تەندرووستی باوە، کە مەترسی هەیە لەسەر تەندرووستی جەستە بە گشتی و دڵ بەتایبەتی، ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە یان دەیانەوێت خۆیان بپارێزن لە تووشبوون، دەتوانن ئەم پێنج گۆڕانکارییە لە شێوازی ژیانیاندا بکەن کە ماڵپەڕی ndtv بڵاویکردووەتەوە.
1. کێشی جەستەت کەمبکەرەوە و هاوسەنگی بکەرەوە، بەم شێوەیە بەرزیی پەستانی خوێن نزم دەبێتەوە، مەترسی تووشبوون کەمدەبێتەوە لەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان نییە.
2. ڕێژەی سۆدیۆم لە خواردنەکانت کەمبکەرەوە و خواردنی سوێر مەخۆ، ڕۆژانە لە 6 گرام خوێ زیاتر مەخۆ.
3. بایەخ بە خواردنی کالسیۆم بدە، کە زیاتر لە بەرهەمە سپیاییەکان هەیە، سوودی هەیە بۆ نزمبوونەوەی پەستانی خوێن.
4. پۆتاسیۆم ڕۆڵێکی باشی هەیە لە هاوسەنگبوونەوەی بەرزیی پەستانی خوێن.
5. چەوری تەندرووست بخۆ، ڕۆڵی هەیە لە هاوسەنگبوونەوەی پەستانیی خوێن، هەروەها هۆڕمۆنەکانی جەستە هاوسەنگ دەکاتەوە.
=KTML_Bold=تێبینی: لەگەڵ سیستمیی خۆراکیدا، پێویستە بایەخ بە وەرزشکردن بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فشاری دەروونی کەمبکرێتەوە.=KTML_End= [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 620 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!