ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #08-06-2023# مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئێراق تاوتوێ دەکرێت.
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتێکدایە کە بڕیار وایە ئەمڕۆ 08-06-2023 پەڕڵەمانی ئێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە کۆببێتەوە.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە کورد بەشێکی گرنگی ئەو هاوپەیمانێتییەیە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێراقدا، دوێنێ ڕێکەوتی #07-06-2023# بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنی پەڕڵەماندا بکەن و پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکەن.
لەلایەکی دیکەوە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکیاندا بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنی پەڕڵەماندا بکەن و دەنگ بە 67 ماددەکەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بدەن.
پێشتریش پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند بوو، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی 13 و 14ی پڕۆژە یاسای بودجە کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراقەوە ئەنجامدرابوو، وەک خۆی بمێنێتەوە ئەوا دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە نادەن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 541 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!