بۆ یەکەمجارە بەرزەپردێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی #گەرمیان# درووست دەکرێت، درێژییەکەی 825 مەترە و تێچووەکەی سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.
بەرزەپردەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی شارۆچکەی #کەلار# و شارەدێی ڕزگاری، پڕۆژەکەش لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلارەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: بە تەواوبوونی بەرزەپردەکە، ئاستەنگى هاتوچۆى ھەردوو ڕێگەی شارۆچکەی کەلار- شارەدێی ڕزگاری و شەقامی پشتێنەیی کەلار، چارەسەر دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەی 70٪ی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە.
ئەو بەڕێوەبەرە لەبارەی کاریگەریی بەرزەپردەکەوە گوتی: زۆرترین ئۆتۆمبێل دەتوانن بەرزەپردی ڕێگاکە بەکار بێنن و جەنجاڵیی هاتوچۆی ڕێگاکەش کەم دەکاتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکان. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 436 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!