ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #15-06-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئێراق کۆبووەوە کە لەسەر بانگهێشتی بەڕێزیان بۆ گفتوگۆکردن و هەنگاوەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان، سەردانی #هەولێر#یان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تیمێکی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی ئێراق ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرچی زووە هەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە بەڕێزیان ئامادەییی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە دەربڕی.
لای خۆیەوە خاتوو جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی پشتیووانیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و ئامادەیییان نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن.
دواتر بەڕێز سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئێراق و ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بانگهێشت و گرنگیدان بە ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆ، هەروەها ئامادەییان نیشان دا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان و ڕێککەوتن لەسەر کاتێکی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ببەن. لەمبارەیەوە بڕیار درا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 426 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!