کووری قوون بە نووسنەکە
کوور، گیسکە نێر کە تەمەنی گەیشتە یەک ساڵی ئیتر تا دوو ساڵی تەواو دەکات پێی دەوترێت: کوور، نووسنەکە: تۆوی ڕووەکێکە شێوەی دڕکی گەنەگەچەکە بەڵام وردیلەیه، لەگەڵ پێگەیشتنی بە مووی پاشەڵی کوورەکەوە دەنووسێت و گورجی دەکات، کووریش لەبەر ئەوەی هێشتا بچووکە و نەبووە بە تەگە و سابرێن و نێری چەند قەیرە، ئەو هەڵگورجانە لەدواوە زۆر نابووتی دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەپیاوێکی وردیلەی خڕیلەی خۆ بەشت زان دەوترێت: کووری قوون بە نووسنەکە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 400 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!