هاوسەرگیری لەسەر بنەمای تێگەیشتن و پێکەوە هەوڵدان گەشە دەکات و سەرکەوتوو دەبێت، ئەگەر لایەنێک ئەو کارە نەکات، ژیانی هاوسەرگیری دەکەوێتە مەترسییەوە و کێشە لەنێوان هاوسەران درووستدەبێت.
=KTML_Bold=چەند ڕەفتارێک پەیوەندی هاوسەرگیری لەناودەبات.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هەستەکان=KTML_End=
زۆرکات هاوسەران بە بێ ئاگایی گاڵتە بە یەکتر دەکەن لەبەر پێکەنینی خۆیان، گاڵتەکانیان بە شێوەیەکە کە ئازاری هەستی بەرانبەرەکەی دەدات، ئەمەش وادەکات بەرانبەرەکەی هەست بکات کاتی ژیانی بەفیڕۆ دەدات ئەگەر بەردەوام بێت، بێگومان گاڵتەکردن لەگەڵ یەکتر ئاساییە نەک گاڵتە بە یەکتر کردن.
=KTML_Bold=2. پشتگوێخستنی حەزەکانی یەکتر=KTML_End=
گرنگیدان بە حەز و خولیاکانی یەکتر هۆکارە بۆ بەردەوامبوونی خۆشەویستی، بەڵام پشتگوێخستن بە هەر هۆکارێک بێت، ساردی دەکاتە ئەو پەیوەندییە.
=KTML_Bold=3. بێدەنگی=KTML_End=
ئەم گرفتە لە ڕووی دەروونییەوە بە بێدەنگیی هاوسەرگیری ناویهاتووە، خۆشەویستی لەناودەبات، کە هاوسەران بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆ ناکەن، هەستەکانیان دەرناخەن و بۆشایی لە ژیانیان درووستدەبێت.
=KTML_Bold=4. لۆمەکردنی بەردەوام=KTML_End=
ئەگەر بەردەوام لۆمەی هاوسەرەکەت بکەیت لەبری ئەوەی ستایشی بکەیت، چیتر خۆشیناوێیت و حەز بەوە ناکات ژیانی درێژە پێبدات لەگەڵ تۆدا. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 457 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!