بۆتۆکس جۆرە ژەهرێکە بە ناوی بۆ تۆلینۆم، کە لە ساڵی 1980 پزیشکان لە پڕۆسەی دەرمانکردنی نەخۆشەکاندا بەکاریان هێناوە و دواتر زۆر بە ڕێکەوت بۆیان دەرکەوت، ئەم دەرمانە کاریگەریی هەبووە لەسەر لەبەینبردنی چرچ و لۆچەکانی دەموچاوی نەخۆشەکان.
دوای ئەم حاڵەتە بۆ پزیشکان دەرکەوت، دەتوانن بەم دەرمانە ژەهراوییە چرچولۆچەکانی نێوچاوان و دەموچاو کەم بکەنەوە.
لە ڕاستیدا بۆ تۆکس هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو چرچولۆچانە نییە، کە بەهۆی بەساڵاچووییەوە قووڵ بوونەتەوە و تەنیا کار دەکات لەسەر ئەو جۆرە چرچ و لۆچانە، کە هێشتا تازەن و تەشەنەیان نەکردووە.
وێڕای هەموو کاریگەرییە ئەرێنییەکان، پزیشکان پێیان وایە، هەندێک کەس نابێت بۆتۆکس بەکار بهێنن، چونکە کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر نەخۆشییەکەیان.
=KTML_Bold=ئایا دەزانیت بۆتۆکس بۆ چ کەسانێک زیانی هەیە؟=KTML_End=
1- بۆ ژنانی دووگیان.
2- بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵ و سەرووی 75 ساڵە.
3- بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی ms و نەخۆشیی قوورسی گورچیلەکانیان هەیە.
4- بۆ ئەو کەسانەی کێشەی دڵ و دەمارەکانیان هەیە.
5- بۆ ئەو کەسانەی تازە ڤاکسینیان لێ داوە.
6- بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی نەخۆشیی خوێنییان هەیە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 395 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!