سێیەکی ئەولادی دەدەنەوە دوو خاروانی
وتراویشە: #لە دوو شیرێ دەڕوا، لە دوو کیرێ ناڕوا# ، منداڵ کە لە دایک دەبێت کڕۆمۆسۆم و بۆماوەیی لە دایک و باوکی وەردەگرێت و پەروەردە و فرچکی شیری لە دایکیەوە بۆ دەچێت، زۆربەی منداڵەکان بەلای خاڵوانیاندا دەچن لە شێوە و ئەدگار و خوو و ڕەوشتدا، کەمتر دەچنەوە دوو باوک و باوان، کورد بە پێودانگی خۆی لەسێ منداڵدا تەنیا یەک منداڵ یان لە هەڵسوکەوت و خووڕەوشتیدا تەنیا یەک ئەدگاری بۆ باوانی هێشتۆتەوە ئەوەی تر دوو بەشی داوە بە خاڵوان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم وتراوە: سێیەکی ئەولادی دەدەنەوە دوو خاروانی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 210 keer bekeken