پەڕڵەمانتارانی پارتی لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایانگەیاند، مووچەی پەڕڵەمانتاری ڕەتدەکەینەوە و خانەنشین دەبین، بەوەش پارتی بەشێوەیەکی فەرمی کارکردنی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند.
لە نووسراوێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی کوردستاندا کە بۆ سەرۆکی دیوانی پەڕڵەمانی کوردستانی ناردووە، هاتووە، ئەرکی پەڕڵەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا، لە ڕێکەوتی #01-06-2023# ەوە مووچەی پەڕڵەمانتاری ڕەت دەکەینەوە.
فراکسیۆنی پارتی لە نووسراوەکەدا دەڵێت: داوا دەکەین مووچەی مانگی 6ی2023، بۆ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و نوێنەرمان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان (#هێمن هەورامی#) نەبەسترێت.
پارتی بەو بڕیارە بەشێوەیەکی فەرمی کارکردنی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە، 30ی ئایاری 2023، دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق لە بارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستان بڕیاریدا و ڕایگەیاند، درێژکردنەوەکە نادەستووری و نایاساییە و هەر بڕیار و یاسایەکیش لەو ماوەیەدا لە پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەرچووە، لە ڕووی دەستوورییەوە پووچەڵە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,154 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!