دەروونناسان و شارەزایانی پەروەردەی منداڵ باس لەوە دەکەن، هەمیشە هەوڵی ئەوە بدەن، منداڵەکەتان بۆ خۆی کێشەکانی چارەبکات.
دەرفەتی فێربوونیان پێ بدەن و هیچ کات بە منداڵەکەت مەڵێ تۆ ناتوانی ئەم کارە بکەیت، دایبابان بەم شێوە بیرکردنەوە و قسانە هێز و تواناکانی منداڵەکەیان زەوت دەکەن و هەستی باوەڕبەخۆبوون لە منداڵدا دەکوژن.
بهێڵە منداڵەکەت هەڵە بکات، ئەزموون بکات و هەر بۆ خۆی هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە و دەرفەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کێشەکانی بۆ بڕەخسێنە، تا لە داهاتوودا باوەڕی بە خۆی و تواناکانی هەبێت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 346 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!