بەڵێ: قسەکانت ڕاستە و نیشانەشی ئەو مەندیلەی سەرتە.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: مەلایەک دوو ژنی هەبوو، لە مزگەوت لای پیاوان دەیوت: بەردەوام ژنەکانم خزمەتن دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ڕۆژێک بە مەندیلەوە دەچێتە مزگەوت، پیاوان پێی دەڵێن: وەڵا مەلا ڕاست دەکەیت، لە ماڵەوە ژنەکانت خزمەتت دەکەن، لەباتی مەندیل هاوەڵکراسی ژنەکەت بەستووە. پەندەکە مەبەستی لە کەسیکە کە ڕاستی لە هەمووان بشارێتەوە، شتێکی تر بە دۆست و برادەرەکانی بڵێت، تا بابەتەکەی ئاشکرادەبێت و ڕووزەرد دەبێت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 701 keer bekeken