زیادبوونی تەمەن و پیربوون شتێکە کە هیچ کەسێک ناتوانێیت لێی ڕابکات و لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی خەڵکی لێی دەترسن، هیچ کەسێک حەز بەو گۆڕانکارییانە ناکات کە لە پیریدا بەسەر ڕوخسار و تەندرووستی مرۆڤەکاندا دێت.
=KTML_Bold=لەگەڵ ئەوەی ناتوانیت خۆت لە پیری لابدەیت، بەڵام هەندێک ڕەفتار هەیە هۆکارە بۆ ئەوەی زوو پیربیت و باشترە لێی دوربکەویتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. نووستن لەسەر لا=KTML_End=
دەبێتە هۆی ئەوەی فشار لەسەر لایەکی ڕوخسارت درووستبێت و ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی چرچ بوونی ڕوخسار.
=KTML_Bold=2. بەکارنەهێنانی دژە خۆر=KTML_End=
بە ڕێژەی %80 دەبێتە هۆی پیربوونی پێست، وشکبوون، دێزبوون و زیانگەیاندن بە خانەکانی پێست.
=KTML_Bold=3. خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر=KTML_End=
دەبێتە هۆی ئەوەی پێست زوو تێکبچێت و چرچ بێت، شێوەی بە تەندرووستی نەمێنێتەوە.
=KTML_Bold=4. نەخەوتن لە شەوان=KTML_End=
خەوتن لە ڕۆژدا هێندەی شەوان سوودی نییە، بەلایەنی کەم ڕۆژانە 7 کاتژمێر بخەوە، باشترین کاتیش 9ی شەو بۆ 7ی بەیانییە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 407 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!