جاری وایە لەناو هێلکەدا گرێیەک، یان پەڵەیەک دەبینرێت کە جێی پرسیارە لەوەی کە ئاخۆ هێلکەکە پیس نەبووە؟ یان خواردنی زیانی بۆ تەندرووستی نییە؟ لەم بارەیەوە پسپۆڕێکی بواری مریشکی ئۆرگانی ڕوونکردنەوە دەدات.
د. هۆزان ئەحمەد مستەفا، مامۆستای بەشی سامانی ئاژەڵی لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییەکان و پسپۆڕی بواری مریشکی ئۆرگانی، دەربارەی ئەو گرێیەی ناو هێلکە ڕایگەیاند: ئەوە حاڵەتێکی فیسیۆلۆجیی جەستەی مریشکە، تەنێکە، یاخود سپێنەیە، یان ئەلبۆمینی هێلکەیە دێتە ناو هێلکەدان و دەبێتە تۆپەڵێک لەناو ''ورورە''دا.
دەشڵێت: لەوانەیە سپێنەکە بێت، یان تەنێکی جەستە، حاڵەتەکەش نۆڕماڵە، نەخۆشی نییە، یان ئەوەی کە هێلکەکە پیس بێت، چونکە هێلکە ئەو کاتە پیسە کە ڕەشیەتیی تێدا بێت، یان زەردێنەی پەرت بووە، یان سپێنەکە لەناو قاپدا پەرت بووە، بەڵام ئەمەی دەبینرێ، قەبارەیەکی هێلکەیە و هاتووەتە ناو ورورەکان.
وتیشی: خواردنی ئەو جۆرە هێلکەیە هیچ زیانی نییە، مەگەر کەسێک خۆی بێزی لێ بکاتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 618 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!