نێرەکەری بوهارێ
وتراوە: کەرە مەمرە بەهاردێ، کوورتانت بۆ لەشار دێ یان کەرە مەمرە بەهارە، کوورتانت لۆ دێ لەشارە، کەر یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە بەزستانان زۆر پەست دەبێت هەم بەهۆی سەرماوە هەمیش بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە، بەڵام کە بەهار دێت هەم سەرماوسۆڵە دەڕەوێتەوە هەمیش گژوگیا سەردەنێت بە یەکەوە و زۆر دەبێت، ماکەر خەنی دەبێت و نێرەکەریش هار دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە پیاوێکی خورت و بەهێز و کەیف ساز و دڵخۆش و ملهوڕ و بەرزەفت نەبوو دەوترێت: دەڵێی نێرەکەری بوهارێیە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 185 keer bekeken