شاعیر جەمال شارباژێڕی لە بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.
#10-07-2023#
شاعیر جەمال ئەمین عارف، ناسراو بە جەمال شارباژێڕی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.
لەوبارەیەەوە دیوان جەمال، کچی جەمال شارباژێڕی بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند، بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمەکە بگەڕێننەوە و لە هەرێمی کوردستان بەخاکی بسپێرن.
جەمال ئەمین عارف لە #01-10-1941# لە گوندی واژەی شارباژێڕ لەدایکبووە، لە ساڵی 2000وە لە لەندەن دەژی و لە شارۆچکەی چوارتاش پەیکەرێکی ڕێزلێنانی بۆ درووستکراوە.
شاعیری کۆچکردوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ڕوانگە بوو، لە کۆتایی 60ەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە نووسینی شیعر کردووە و خاوەنی سەدان شیعرە.
بەشێک لە پەڕتووکەکانی جەمال شارباژێڕی: پارچەیەک لە جگەرم، فرمێسکی نهێنی، ئەلبومی یادگار، ڕۆمانی ڕوانگەی هەژان و ژان، ملوانەکەی هەزار دەنکەی شارباژێڕ. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 510 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!