چاوپێکەوتن لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر عومەر پەتی
سازدانی: #ڕۆستەم خامۆش# - #هەولێر#
د. عومەر پەتی:
- پەروەردە بریتییە لە ئامادە کردنی تاک بۆ ژیان
- دەبێ ئەدەبیات لە خزمەتی پەروەردەی منداڵاندا بێ
چەند گرنگ و پڕ بایەخە، کەسانێ هەبن خەم لە نەوەکانی دواڕۆژی نیشتمان بخۆن، وە دڵسۆزبن بۆ ئەوەی پەروەردەیەکی باش بکرێن و ئاشنا بن بە کەلتووری نەتەوەکەی خۆیان، پاشان وەک تاکێکی هۆشیار و پێگەیشت و تێگەیشتوو بە جوانترین شێوە بیانکەن بە خەڵات و دیاریی بۆ کۆمەڵگەکەیان و بۆ ژیان، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە ئاییندەدا بەپاکیی و دڵسۆزیی و وەفاداریی خزمەتی ئایین و گەل و نیشتمانەکەیان بکەن. دەربارەی پەروەردە و دەروونزانیی و ئەدەبیاتی منداڵان، بە پێویستمان زانی ئەم دیمانەیە لەگەڵ نووسەر و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز. پڕۆفیسۆر دکتۆر عومەر پەتی ساز بکەین. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=505839&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی چاوپێکەوتن لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر عومەر پەتی سازدانی: ڕۆستەم خامۆش=KTML_Link_External_End=