لە دەنگان میری زەنگان، لە ئیشیش ڕیخ لە لینگان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەدەنگان میری زەنگان، لە ئیشیش ڕیخ لە لینگان) ، میری زەنگان، زەنگان شارێکە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی شاری (#سنە# ) لە وڵاتی ئێران، خەڵکەکەی زۆرینەی (ئازەر) ییە، بەگوێرەی ئەو ئیدیۆمە هاوشێوەی شاری سنە سەردەمانێک مەڵبەندی میرنشینێک بووە، کە میرەکەی دەستڕۆیشتوو بووه، فەرمانی جێی خۆی گرتووە، لەبڕگەی دووەمی ئیدیۆمەکە (لینگان) بەرانبەر (زەنگان) بەکارهاتووە، ئەوانەی کاری پاککردنەوەی هۆر و گەوڕی ئاژەڵان دەکەن ڕیخ و پاشماوەی ئاژەڵەکە بەر قاچ و لەتەر و تەشکەر و لینگیان دەکەوێت و ئەو شوێنانە بەڕیخ دەبن، هاوشێوەی (#بەخۆی ئەپەسمێ# ) بۆ ئەو حاڵەتەش وتراوە: لە دەنگان میری زەنگان، لە ئیشیش ڕیخ لە لینگان. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 339 keer bekeken