نووستنێ سەرەو لێژ، گۆشتی مەڕی گێژ، ماچی ژنی درێژ
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نووستنێ سەرە و لێژ، گۆشتی مەڕی گێژ، ماچی ژنی درێژ)، وتراویشە: خەوی لێژان، گۆشتی گێژان، ماچی درێژان، ئەو سیانە پەسەند نین، خەو لە شوێنێک کە لێژ و سەرەخوار بێت، ئەوەی دەخەوێت ئەگەری خلۆر بوونەوەی هەیە و پشووش نادات بەهۆی ناڕێکی و نەگونجانەوە بۆ خەوتن، ئاژەڵی گێژیش گۆشتەکەی خۆش نییە و ناخورێت، ماچی ژنی درێژیش وەکوو لە خۆشناوەتیدا دەڵێن خۆش نییە، لە هەندێک شوێن لە جیاتی ماچ دەڵێن: گانی ژنی درێژ. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 374 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!