دۆینەی بەزڕەپوونگێی خواردییە
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دۆینەی بەزڕەپوونگێی خواردییه) ، دۆینە خواردنێکی کوردەوارییە لە دۆ و ماستاو لەگەڵ دانەوێڵەدا تێکەڵ دەکرێت یان بڕوێشی وشککراوە لەگەڵ دۆدا تێکەڵ کرابێت، هەندێجار پونگەی تێکەڵ دەکرێت و دەوترێت: دۆینەی بە پوونگەوە، پونگەش زڕ و کەرانەشی هەیە ئینجا ئەگەر کەسێک لەکارکردندا کارەکانی بەفشە بکات و بایەخی پێ نەدات یان قسەی تێکەڵ و پێکەڵ بکات بەتەوسەوە لەخۆشناوەتیدا وتراوە: دۆینەی بەزڕە پونگێ خواردییە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 16 keer bekeken