دەقی پرسەنامەکە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێر و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دێرین و هاوکاری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ مامۆستا #عەبدولکەریم شێخانی#مان بیست.
ئەم کۆچەی مامۆستا خەسارەتێکی گەورە بوو لە ئەدەب و دونیای وەرگێڕان و ڕەوتی ڕۆژنامەنووسی کوردی . خەمێکی گەورەشە بۆ هاوڕێ و یاران و دۆستانی.
مامۆستا عەبدولکەریم خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی ئەدەبی و وەرگێڕان ڕۆژنامەوانییە. تا دوا ساتەکانی ژیانی لە نووسین و وەرگێران بەردەوام بوو
لە کایەی فێرکردن و پەروەردەشدا چەندان نەوەی کوردستان لەسەر دەستی پەروەردە بوون.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە بەرێزەکەی و سەرجەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین و دواکارین جێگای مامۆستا بەهەشتی بەرین بێت. [1]
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#12-08-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,256 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!