ناونیشانی بابەت: کونی ڕەش چییە؟
ئامادەکردن: #نەورۆز محەمەد#
کونی ڕەش شوێنیکە لە گەردوون کە هێزی کێشکردنی ئەوەندە زۆرە تەنانەت ڕووناکیش ناتوانێت تێیدا بێتە دەرەوە. هێزی کێشکردنەکەی ئەوەندە زۆرە کە ماددەکان ورد دەکات بۆ پارچەی زۆرزۆر بچووک، کونە ڕەشەکان کاتیک درووست دەبن کە ئەستێرەکان کۆتای بە تەمەنیان دێت و دەتەقنەوە واتە لە پاشماوەی ئەستێرەکانەوە درووست دەبن.
لەبەرئەوەی کە ڕووناکی ناتوانێت تێیدا بێتە دەرەوە بۆیە، مرۆڤ ناتوانێت کونە ڕەشەکان ببینێت و نادیارن. بەڵام تەلەسکۆبەکانی گەردوون زۆر بە پێشکەوتوانە درووست کراون کە دەتوانن کونە ڕەشەکان بدۆزنەوە. ئامێرە تایبەتەکان دەتوانن ئەوەمان پیشان بدەن کە ئەو ئەستێرانەی نزیکی کونە ڕەشەکانن جیاوازتر ڕەفتار دەکەن لەچاو ئەوانەی کە دوورترن لە کونە ڕەشەکانەوە.
کونە ڕەشەکان چەند گەورەن واتە قەبارەکەیان چەندە؟
کونە ڕەشەکان لەوانەیە بچوک یان گەورە بن. زاناکان وا بیر دەکەنەوە لەوانەیە قەبارەی بچوکترین کونی ڕەش ئەوەندەی قەبارەی ئەتۆمێک بێت. ئەم کونە ڕەشانە زۆر بچوکن بەڵام بارستایەکی گەورەی هەیە ئەوەندەی شاخێکی گەورە. جۆرێکی تر کونی ڕەش هەیە پێی دەوترێت ستیلەر کە بارستایەکەی 20 ئەوەندەی بارستای خۆرە. لەوانەیە ژمارەیەکی زۆر لەم کونە ڕەشانە هەبێت لە گالاکسی زەوی واتە لە ڕێگای شیری.
گەورەترین کونی ڕەش پێی دەوترێت سوپەر ماسیڤ. کە بارستایەکەیان زیاترە لە 1 ملیۆن خۆر. زانایان سەلماندویانە کە هەموو گەلە ئەستێرەیەک یاخود گالاکسیەک کونێکی ڕەشی سوپەر ماسیڤ لە ناوەڕاستەکەیدا هەیە. کونی ڕەشی سوپەر ماسیڤی ناو ڕێگای شیری پێی دەوترێت (ساجیتاروس). بارستایەکەی دەکاتە نزیکەی 4 ملیۆن خۆر کە ئەوەندە گەورەیە دەتوانێت چەند ملیۆنیک زەوی لە خۆ بگرێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 370 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!