سەرچاوەکانی وەرگرتنی ڤیتامین D زۆرن، دەکرێت لە ڕێگەی تیشکی خۆر یان خواردنەوەی وەریبگریت، بەڵام لە هەندێک کەسی دیکەدا دەتوانن ڕۆژانە بڕی 400IU ڤیتامین D وەربگرن وەکوو شێوەی تەواوکاری خۆراکی وەریبگرن.
=KTML_Bold=دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
1. هەموو خانمێکی دووگیان یان شیردەر.
2. هەموو منداڵێک کە تەمەنی لەنێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵ بێت.
(تەنیا ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان دەخۆن، ئەو منداڵانەی کە شیری ئامادەکراو یاخود قوتو دەخۆن پێویستیان بە ڤیتامین D نییە، چونکە ئەو شیرانە ڤیتامین D تێدایە) .
3. هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵە.
4. ئەو کەسانەی کە تیشکی خۆر زۆر بە کەمی لێیان دەدات، بۆ نموونە ئەو نەخۆشانەی لەسەر جێگا کەوتوون و ناتوانن بچنە دەرەوە.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= ئەگەر پشکنین ئەنجام بدرێت و ڕێژەی ڤیتامین D زۆر کەم بێت ئەو کاتە پێویستیان بە بڕێکی زیاتر لە ڤیتامین D دەبێت کە پزیشک ڕێژەو ماوەی چارەسەرەکە دیاری دەکات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 262 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!