ناو: ڕەشید
نازناو: ڕەشوڵ
ناوی باوک: حاجی عەبدوڵڵا میرزا
ناوی هاوسەری: ئەختەر حەمەساڵح ئەحمەد مەحمود شابان
ساڵی لەدایکبوون: 1912
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-07-1974#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی ڕەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیزە، نازناوی ڕەشۆڵە، لە ساڵی 1912 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو لەدایکبووە، ڕەشۆڵ هەر لە سەرەتای ژیانی لاوێتییەوە خولیای هونەرەکانی گۆرانی و مەقام بوو، لە سییەکانی سەدەی بیستەم لەگەڵ مەلا کەریمی هونەرمەند چوونەتە شاری بەغدا و لەوێ چەند گۆرانییەکیان لەسەر قەوان تۆمارکردووە، دوای کردنەوەی ئێزگەی کوردی لە بەغدا ڕەشۆڵ چەند گۆرانییەک و مەقامێکی تری تۆمار کردوو لە ڕێگای ئەو ئێزگەیەوە بەتەواوی کوردستان ناسرا، لەگەڵ گرووپی مۆسیقای مەولەوی کاری کردووە و چەند گۆرانییەکی لەگەڵیان تۆمار کردووە. ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەختەر حەمەساڵح ئەحمەد مەحمود شابان پێک هێناوە. لە 14-07-1974 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 487 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!