محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بارەی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی #کەرکووک#ەوە چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد.
سوودانی فەرماندەی سوپا و پۆلیسی لە کەرکووک ڕاسپارد بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان. کە بە ئاژاوەگێڕی ناوی بردووە و داوایکردووە هەموو ئەوانە دەستگیر بکرێن کە ڕێگاکان دەگرن و لەدەرەوەی هێزەکانی دەوڵەت چەک هەڵدەگرن.
سوودانی فەرمانی بە پۆلیسی کەرکووک کردووە بۆ کاتێکی نادیار قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری کەرکووک ڕابگەیەنن و دەروازەکانی شارەکە دابخرێن.
بڕیارەکانی سوودانی دوای ئەوە هات ماوەی پێنج ڕۆژە بەشێک لە هاووڵاتییانی عەرەب و لایەنگرانی حەشدی شەعبی دژی ڕادەستکردنەوەی بارەگایەک بە پارتی خۆپیشاندان دەکەن و ڕێگای سەرەکی #هەولێر# کەرکووکیان لەناو شاری کەرکووک داخستوە و ئێوارەی ئەمڕۆش ڕێکەوتی #02-09-2023# بەشێک لە هاووڵاتییانی کورد دژی داخستنی ڕێگاکان و هەڵسوکەوتی خۆپیشاندەرانی لایەنە عەرەبییەکان و حەشدی شەعبی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەست دا و 12 کەسی تر برینداربوون. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 275 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!