لە درێژەی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دا، تیپی بێچووە شێرانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی میوانداری لە بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی چەمچەماڵ# کرد.
یارییەکە لە سەرەتاوە بەبەهێزی دەستی پێ کردوو دوایی یەکسان بوونی هەردوو تیم لە کاتی یاسایی بە 4 گۆڵ، دواجار ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان بۆ ئەنجامی کۆتایی و پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر بە 4 گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
بەو سەرکەوتنەی کوڕانی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە دووەم سەرکەوتنی یەک لە دوایی یەکیان بەدەست هێنا و بڕیاریش وایە لە یاری داهاتووی ڕووبەڕووی بێچووە شێرانی یانەی چوارقوڕنە ببێتەوە .
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 290 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!