تونێلی چیای گارە
لە ساڵی 1989 #سەددام حسێن# کە ئەوکات سەرۆکی ئێراق بوو، بۆ خۆشی خۆی و خانەوادەکەی کۆشکێکی گەشتیاری و فڕگەیەک بۆ نیشتنەوەی کۆپتەر لەسەر یەکێک لە لوتکە بەرزەکانی زنجیرە چیای گارە کە دەڕوانێتە سەر سەرسەنگ و #ئامێدی# درووستکرد، ئێستاش پاشماوەی بە نارێکی و وێرانی ماوە. لە خوار کۆشکەکەی لە بەرزای چیای گارە شوێنێکی بنیات نا بۆ درووستکردنی تەلەفریکی گەشتیاری کە بتوانێ سەرسەنگ و کۆشکی عەدنان خەیروڵڵا لە قدش و یانیشکێ و هاوینەهەواری سۆلاڤ لە ئامێدی لەگەڵ چیای گارە بە یەکەوە ببەستێتەوە، بۆ درووستکردنی تەلەفریکەکە چەند تونێلێکی لە چیای گارە هەڵکۆڵی و بە یەکەوەی بەستنەوە، بۆ ئەوەی کابینەی تەلەفریکەکان لە تونێلێک بێنە ژوورەوە و لە تونێلی دووەم بچنە دەرەوە، هەروەها وێستگەکانی بە کۆشکەکە دەبەستەوە، هەروەها بناغەی وێستگەی وەستان و دابەزین لە دەروازەی تونێلەکان درووستکران، بەڵام بە تەواو نەکراوی مانەوە و ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئەوەی مابوو برا و وێران کرا. ئەم تەلەفریکە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپی جێبەجێ دەکرا، درێژی 19کیلۆمەتر بووە و بە درێژترین تەلەفریکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێ و ناوچەکەی بۆ دەسەڵاتداران و ڕژێمی سەدامی لەناوچوو دەکردە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری فراوان.
جێی نیگەرانییە کە تاکوو ئێستا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان سوودیان لە بیرۆکەی پڕۆژەکە و لە ناوچەکە وەرنەگرتووە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە سنوورەکە.
تێبینی: هەر هاووڵاتییەک زانیاری باشتر و ڕاستری لایە، سوپاسی دەکەم کە بۆم بنێرێت.
ئامادەکردن: #نادر ڕۆستەیی#
ڤیدیۆ: سەفا فازڵ [1]
Click to show the video Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 250 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!