مێش باڵێکی خێرە و باڵێکی شەڕ.
پێشوان چیرۆکی ئەم پەندە دەگێڕنەوە و دەڵێن: جارێک پیاوێک بە میوانی دەچێتە ماڵێکی ناسیاویان، دادەنیشێت و چای بۆ دەێنن، وەرز هاوین دەبێت و مێش و مەگەز لەوناوە ئاڵاوە، پێش ئەوەی چاکەی تێکبدات و بیخواتەوە، مێشێک دەکەوێتە ناو پیاڵەکەی، مێشەکە باڵێکی نوقمی چاکە بووە و باڵەکەی تری وشکە، خاوەنماڵ کە ئەوە دەبینێت کەمێک شەرم دەیگرێت و دەڵێ: بووەستە مەیخۆ با بۆت بگۆڕم. پیاوەکەش بە پەنجە مەشەکە نوقمی چاکە دەکات و هەردوو باڵی تەڕدەکات، پاشان لە پیاڵەکە فڕێیدەداتە دەرەوە و چاکە دەخواتەوە، خاوەنماڵ دەڵێ پیس بوو، بۆچی خواردتەوە، پیاوەکە دەڵێ: مێش باڵێکی ژەهرە و باڵەکەی تری چارەسەر، بۆیە پیس نییە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 34 keer bekeken