چەند ڕۆژێکە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق دەستی پێ کردووە، هەر یەک لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە دوو لیستی جیاواز لەو هەڵبژاردنە بەشدارن.
بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، تا ئێستا لە ساڵی 2023 ئەو دوو حیزبە لە کەمپینی هەڵبژاردنەکانیان هیچ لێدوانێکی دژ بە یەکتر یاخود هێرش کردنە سەر یەکتریان نەداوە.
لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، پارتی و یەکێتی لە دەستپێکی هەڵمەتەکانیان زۆر بە چڕی هێرشییان دەکردە سەر یەکتر، بەڵام لەو هەڵبژاردنە تا ئێستا بەشێوەیەکی هێمنانە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 288 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!