گرنگە بایەخ بەو خواردنانە بدەیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بایۆتین، کە ناسراوە بە ڤیتامین B7 یان H، ڕۆڵی هەیە لە گۆڕینی خواردن بۆ وزە لە جەستەدا، لە زۆر خۆراکدا هەیە وەکوو پاقلەمەنییەکان، برۆکلی، گۆشت، هێلکە، گوێچکە ماسی، چەرەسات و دانەوێڵە تەواوەکان، هەروەها دەبێتە هۆی هاوسەنگی چەوری، کاربۆهیدرات و ترشی ئامینۆ لە جەستەدا.
=KTML_Bold=کاتێک ئەم ڤیتامینە لە جەستەی منداڵدا کەم دەبێت، چەند نیشانەیەکی تێدا دەردەکەوێت:=KTML_End=
1. قژی هەڵدەوەرێت و تەنک دەبێت.
2. نینۆکی نەرم دەبێت و تووشی شکانەوە دەبێت.
3. دەوروبەری چاوی و لوت و دەمی سووردەبێتەوە.
4. وزەی کەم دەبێت.
5. دەست و قاچەکانی زووزوو سڕ دەبن و مێروولە دەکەن.
6. گەشەی دوادەکەوێت.
7. تووشی کەڕوو دەبێت.
8. شەکەتییەکی زۆری هەیە و دڵی تێکەڵدێت.
9. کەمخەویی هەیە یان بەزەحمەت خەوی لێدەکەوێت.
10. ئارەزوی خواردن لەدەست دەدات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 240 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!