جۆری وشە: ناو
پۆند؛ بە ئینگلیزی Pond
واتا: جۆرێک لە #گۆم# یان #بەنداو# و #ئەستێڵ# .
گۆم: (فەرهەنگی شێخانی)
– ئەستێرک، گۆماو: شوێنێک نەورایی بێ و ئاوی لێ ڕاوەستابێت.
– شوێنێک گڵەکەی بردرابێ، شوێنەکەی بەقۆری دەمێنێتەوە، ئاوی باران یان ئاوی تری لێ کۆدەبێتەوە.
– هەر گۆمێک ناوی جوگرافی خۆی هەیە؛ گۆمەگڕو، گۆمەتاڵ، گۆمەشین.
ئەستێڵ: (فەرهەنگی خاڵ)
گۆلێکی گەورەیە لە بەردەمی ئاوێکی کەمدا دروست دەکرێ بۆ ئەوەی کە پڕ بوو بە ئاسانی شیناییی پێ ئاو بدرێت. [1] [2]
ئەستێر: (هەنبانە بۆرینە)
کوردی: گۆل؛ ئەستێڵ؛ کەمە ئاو کە بەری بگیرێت بۆ ئاوداشتن؛ ئەستێڵک؛ ئەستێرک؛ هەسێڵ
فارسی: اِستخر
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
لە لای ئێمە، چەمی سروشت بێ لافاوە
قەڵبەزەکان وەک گۆم مەنگن
کڵاوڕۆژنەی دەربەندەکان بێ هەتاون
پەڵکەزێڕینە بێ ڕەنگن!
شێرکۆ بێکەس
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 178 keer bekeken