لە سەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەیان، تیپی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداریان لە بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی هەڵەبجە# کرد.
ئەو یارییە، لە چوارچێوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی شاری #سلێمانی# و دەوروبەری بوو کە تێیداو بێچووە شێرانی یانەی میوان توانیان بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەش، بێچووە شێرانی پێشمەرگە ماڵاوایی لە خولەکە کرد.
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 189 keer bekeken