ئەگەر شێخ نەبن لە شاخا ڕاچوویمە.
شێخ: پلەیەکی ئایینییە، مرۆڤ بە خواپەرستیی پێیدەگات. ڕاچوو: واتە: بەگژیداچوو. پێشوان دەڵێن: جارێک پیاوێک خۆی کرد بە شێخ و چووە گوندێک، خەڵکی لێی کۆبووەوە و ڕێزینا لێگرت، کەسێک وتی: یاشێخ کارێک بکە کە نەکرابێت، شێخ وتی: ئەمشەو لێرە دەمێنمەوە، بەیانی ئەو گردەی ئەوبەر بانگدەکەم دێتە ئەمبەر، شەو نانی باش دەرخواردی شێخ درا، بەیانی هەموو خەڵکی کۆبوونەوە، شێخ لەسەر گردێک وەستابوو، بانگی لە گردەکەی ئەوبەری کرد، وتی: وەر بۆ ئێرە، هیچ ڕووی نەدا، شێخ وتی: ئەوە لێم تووڕەیە، قەیناکە من دەچم بۆلای. بۆ ناکەسێک بەکاردێت کە خۆی بەگەورەپیاو بزانێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 169 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!