=KTML_Bold=تاڵەبانی و سوودانی کۆبوونەوە
سوودانی: جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی دارایی خەڵک لە سەرجەم پارێزگاکانی ئێراق دەکەینەوە
دەقی ڕایگەیاندراوی نووسینگەی #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:=KTML_End=
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ #بەغدا# و ڕوونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە.
وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.
لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، بافڵ تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 234 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!