ئازاری ددان یەکێکە لە بێزارکەرترین جۆرەکانی ئازار کە دەکرێت تووشی کەمخەوی و کێشەی تەندرووستیت بکات، دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە لە چەند پێکهاتەیەکی سرووشتی ئازاری ددانت کەمبکەیتەوە.
=KTML_Bold=1. زەیتی مێخەک=KTML_End=
بە لۆکەیەک کەمێک زەیتی مێخەک بدە لەو ددانەی ئازاری هەیە و ڕێگە بدە چەند خولەکێک لەسەری بمێنێتەوە، چەند کاتژمێر جارێک دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=2. ئاو و خوێ=KTML_End=
یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن، ڕۆژانە دوو جار غەرغەرەی پێبکە، تەنانەت برینی ناو دەمیش چاک دەکاتەوە.
=KTML_Bold=3. پاک-ی سارد بەکاربهێنە=KTML_End=
دەتوانیت پاک (جەوەنە)ی سارد بۆ ددانت بەکابهێنیت، پێش نووستن ئەو لایەی ڕوخسارت کە ئازاری هەیە ئەو ساردییەی لەسەر دابنێ، بەمشێوەیە سڕ دەبێت و ئازاری نابێت.
=KTML_Bold=4. سەرت بەرز بکەرەوە=KTML_End=
باشترە سەرت بە بەرزی بهێڵیتەوە، بەمشێوەیە خوێنی کەمتری بۆ دەچێت و ئازاری کەمدەبێتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 256 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!