#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
لە ئیستەدا من و نیشتمان لە یەکتری دابڕاوین
لە یەکتری جوێ بووینەتەوە. وەک دابڕانی
دەربەندێ لە چیایەک. وەک جیابوونەوەی نێوانی شاخ و داخێ
بە خەرەندی. لە ئیستادا من و نیشتمان تەواو تەواو
لە یەکتری دابڕاوین. لە ڕۆحەوە دابڕاوین. لە لەشەوە
دوو کەرت بووین و بە یەکتری ناگەینەوە. بووین بە
دوو لای پردێکی ناوقەد داڕووخاو. من کەوتوومەتە
ناو دۆڵی بیرچوونەوەی ڕۆژژمێرێکی ئەوەوەو ئەویش
بەو ئاسمانەوە تەکەی دێ و هەر خۆی لەگەڵ خۆیدا
ئەدوێ!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=