#گوێز# دەوڵەمەندە بە چەوری تەندرووست، وەکوو ئۆمێگا-3 و ترشە چەوری، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین و ماددە کانزاییەکانی تێدایە و بەم چەند ڕێگەیە پارێزگاری لە دڵ دەکات.
1. ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە، دژە ئۆکسانی تێدایە لەگەڵ ڕیشاڵ، کە پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات.
2. ڕێژەی پەستانی خوێن (زەخت) کەمدەکاتەوە، پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات.
3. دژە هەوکردنە، پارێزگاری لە کۆئەندامی دەمار دەکات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
لەگەڵ ئەوانەشدا، گوێز ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆری تێدایە، پێویستە ڕێژەیەکی زۆری لێ نەخورێت، لەگەڵ سیستمێکی خۆراکی تەندرووستدا بخورێت، بۆ ئەوەی کێش زیاد نەکات، پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت پێش ئەوەی هەر گۆڕانکارییەک لە سیستمی خۆراکیت بکەیت، بەتایبەتیی ئەگەر نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکوو نەخۆشی دڵ و شەکرەت هەیە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 245 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!