ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق کردووە و جەختیشیکردەوە، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن نییە.
ڕزگار حاجی حەمە بۆ میدیاى فەرمى حیزبەکەى ڕاشیگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق لە کەرکووک هەبێت، جگە لەوەی هەوڵێکی شکستخواردووە، بێبەشکردنی مافی نزیکەی 800 هەزار دەنگدەری پارێزگاکەشە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، وەک یەکێتى لە دژی ئەو پێشێلکارییە دەوەستێتەوە و باسى لەوەش کرد، لە ئەگەری دواخستنیدا متمانە لەنێوان دەنگدەران و دەسەڵاتدا نامێنێت.
ئەوەشى ڕاگەیاند، زیاتر لە 17 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە #کەرکووک# ئەنجامنەدراوە، بۆیە ئەگەر لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابخرێت متمانە لەنێوان دەنگدەران و دەسەڵاتی سیاسی ئێراق کەمدەبێتەوە، جگە لەوەش کە نزیکەی یەک مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوامە بودجەیەکی زۆر لەلایەن حکومەتەوە بۆ پرۆسەکە تەرخانکراوە، ئەمەش دەبێتە بە هەدەردانی پارەیەکی زۆر. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 203 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!