بۆ هەر 24 کاتژمێرێک، 8 کاتژمێر خەو پێویستە، بۆ ئەوەی جەستە چالاک بێت و بتوانێت کارەکانی ڕۆژانە جێبەجێ بکات، بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (48 کاتژمێر) نەخەویت یان زۆر کەم بخەویت.
=KTML_Bold=ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دێت:=KTML_End=
1. هەست بە شەکەتی دەکەیت، بەشێوەیەک کە ناتوانیت بە باشی و بەڕوونی بیربکەیتەوە.
2. جەستەت توانای ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەی نامێنێت، ئیدی لە قوتابخانە بێت یان شوێنی کار
3. مەترسی تووشبوون بە ڕووداو زیاد دەکات، بەتایبەتیی ڕووداوی هاتوچۆ ئەگەر لەو کاتانەدا شۆفێری بکەیت.
4. توانای مێشکت کەم دەبێتەوە، یادەوەریت لاواز دەبێت و کێشەی فێربوونت دەبێت.
5. گۆڕانکاری بەسەر باری دەروونیتدا دێت، وەکوو تووشبوون بە خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و دوودڵی.
6. مەترسی تووشبوونت بە گرفتی تەندرووستی بۆ زیاد دەبێت، وەکوو تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، شەکرە و پەستانی خوێن.
7. دەبێتە هۆی تێکچوون و ناهاوسەنگبوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و هۆڕمۆنی سترێس لە جەستەدا زیاد دەکات.
8. سیستمی بەرگری جەستەت لاواتز دەبێت و زوو تووشی نەخۆشی دەبیت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 248 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!