لە کەسانی دیکەمان بیستووە کە خۆشەویستی خۆت خۆپەرستی نییە، ئەمەش ڕاستە و هەموو خۆشویستنێکی خۆت نابێت بە خۆپەرستنی، بەڵام پێویستە جیاوازی لەنێوانیان بکەیت، چونکە بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر تەنیا دەربارەی خۆت و گرنگیینەدان بە کەسانی دیکە و هەست و بیرکردنەوەیان، دەچێتە چوارچێوەی خۆپەرستییەوە.
=KTML_Bold=چۆن خۆت خۆشبوێت بێ ئەوەی خۆپەرست بیت؟=KTML_End=
1. بەڕاستی خۆت بناسە، خاڵی لاواز و بەهێزی خۆت بزانە، بەڵام پێویست نییە پەرۆش بیت بۆ ئەوەی خاڵی لاوازی کەسانی دیکە بزانیت و بەکاریان بهێنیت.
2. خۆت قبووڵ بکە، شێوەی دەرکەوتنت پەسەند بکە و لەگەڵ خۆت میهرەبان بە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویست نییە باس لە شێوەی دەرکەوتنی کەسانی دیکە بکەیت، بەتایبەتیی بە لایەنی نەرێنی.
3. پلانی ئەوە دابنێ گرنگیی بە خۆت بدەیت، زیاتر وەرزش بکە و چالاکی جەستەیی ئەنجام بدە، بایەخ بە شێوازی ژیانت بدە، لەگەڵ ئەمەشدا گرنگییدان بە کەسە نزیکەکانی چواردەورت کاڵ مەکەرەوە.
4. پەرە بە توانا و لێهاتوییەکانت بدە، بەردەوام لە هەوڵی زانینی زیاتر بە، بەڵام کەسانی دیکە لە هەوڵدان سارد مەکەرەوە.
5. متمانەت بە خۆت هەبێت و هەمیشە سنوورەکان دابنێ لەنێوان خۆت و کەسی بەرانبەرتدا، لەگەڵ ئەوەشدا با نەبێتە هۆی ئەوەی گرنگیی بە سنوورەکانی بەرانبەرەکەت نەدەیت.
6. ئامانج بۆ ژیانت دابنێ و هەموو هەوڵێکی بۆ بدە، بەڵام کەسانی دیکە بۆ گەیشتن بۆ ئامانجەکەت بەکارمەهێنە.
7. یارمەتیی کەسانی دیکە بدە و هاوکاریان بە بەپێی تواناکانت، چونکە لە کۆتاییدا ئەو یارمەتییە تۆ لە ڕووی دەروونییەوە ئاسوودە دەکات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 271 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!