دەوترێت خۆشەویستی وەکوو گەشتێک وایە پڕ لە بەرزی و نزمی، بۆ هەندێک کەسیش خۆشەویستی تەنیا یەک ڕێگە نییە، بەڵکوو لە ژیانیاندا بە چەند ڕێگەیەکی جیاوازی خۆشەویستیدا تێدەپەڕن و تەنیا یەک جار ناکەونە داوی خۆشەویستییەوە، بەڵام هۆکاری ئەمە چییە؟
=KTML_Bold=1. هەلی تازە پەسەند دەکات=KTML_End=
هەندێک کەس کاتێک دەکەونە داوی خۆشەویستی و پەیوەندییەکەیان شکستخوارد و دەبێت، لەبری ئەوەی بەتەواوی دڵیان لە خۆشەویستی بشکێت، هەلی دووەم بە خۆیان دەبەخشن و دووبارە ئەو ئەزموونە بە جیاوازتر دەکەنەوە.
=KTML_Bold=2. فێردەبن و گەشە دەکەن=KTML_End=
هەمو چیرۆکێکی خۆشەویستی وانەیەکی ژیانی تێدایە، بۆ هەندێک کەس کە لە چیرۆکێکی خۆشەویستی دێنەدەرەوە، گەشە دەکەن و ئەزموون وەردەگرن، ئەم گەشەکردنەکەش یارمەتییان دەدات ئامادەبن بۆ چیرۆکێکی خۆشەویستی نوێ.
=KTML_Bold=3. گۆڕینی لەپێشینەکان=KTML_End=
لە هەر قۆناغێکی ژیاندا مەرجی جیاواز هەیە بۆ ئەو کەسەی دێتە ژیانیانەوە، ئەگەر سێ ساڵ پێش ئێستا کەسێکیان بە چەند تایبەتمەندییەکەوە ویست بێت، ئێستا گرنگیی بەو تایبەتمەندیانە نادەن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 267 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!