ئەو دایک و باوکانەی گرفتی ئەوەیان هەیە کە منداڵەکانیان گوێیان بۆ ناگرن و بە قسەیان ناکەن، هەندێک کات ڕەنگە بەهۆی ئەوە بێت کە دایک و باوکەکە مامەڵەیەکی درووستیان لەگەڵ منداڵەکە نەکردووە یان شێوازی پەروەردەیان هاندەر نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەیان بەقسەیان بکەن.
=KTML_Bold=پێنج ڕێنمایی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هانی منداڵەکەت بدەیت بە قسەت بکات.=KTML_End=
1. گوێ بۆ منداڵەکەت بگرە و کاتی لەگەڵ بەسەر بەرە، بۆ ئەوەی لە ئارەزوو و بیرکردنەوەکانی تێبگەیت و بزانیت چۆنە.
2. هانی منداڵەکەت بدە و ستایشی کارە باشەکانی بکە بۆ ئەوەی کاری باشتر و چاکتر ئەنجام بدات، پێویستە بزانیت کە منداڵان بەرانبەر وشەکان هەستیارن، دەکرێت بچوکترین وشە کاریگەریی گەورەی لەسەر درووست بکات.
3. هەندێک کات کە منداڵەکان هەڵە دەکەن، هۆکارەکەی ئەوەیە کە پێشتر ڕێگەی ڕاست و خراپیان نیشان نەدراوە و ڕێنمایی پێویستیان پێنەدراوە، هەر بۆیە ڕێنمایی بەردەوام بدە بە منداڵەکەت.
4. هەمیشە بە منداڵەکەت مەڵێ نەخێر، ئەگەر بەردەوام داواکاری منداڵەکەت ڕەتبکەیتەوە، ئەویش داواکارییەکانت ڕەتدەکاتەوە.
5. وەکوو منداڵێک مامەڵەی لەگەڵ بکە، بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی ئەو تێبگەیت و بزانیت بیرۆکەکانی چیین، بەڵام لە کاتی پێویست و بڕیارداندا پێویستە منداڵەکەت فێری سنووری دایک و باوکایەتی بکەیت کە نابێت سنوورەکان تێپەڕێنێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 206 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!