دۆڕاندنی خۆت لە هەر پەیوەندییەکدا بەو واتایە دێت کە خەون و ئارەزووەکانت دەکەیت بە قوربانی و چیتر هەوڵی بۆ نادەیت، هەموو مەبەستێکت تەنیا ڕازیکردنی بەرانبەرەکەت دەبێت، تەنانەت بیرکردنەوە و وزەکانیشت بۆ بەرانبەرە و هەست بە بوونی خۆت ناکەیت، کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە و زۆر کات ئەنجامەکەی نەرێنی دەبێت و پەشیمانی لەدوا دەبێت.
=KTML_Bold=چەند هەنگاوێک یارمەتیدەرت دەبێت بۆ ئەوەی چیتر خۆت نەدۆڕێنیت.=KTML_End=
1. خودی خۆت بمێنەرەوە، هەوڵمەدە کەسایەتی و ڕەفتاری خۆت بگۆڕیت تەنیا بۆ ئەوەی بەرامەرەکەت تۆی قبووڵ بێت و ڕەخنەت لێ نەگرێت.
2. پێویستە بزانیت کە تۆ ژیانی خۆتت هەیە، ڕاستە کە پەیوەندییەکت هەیە و کەسێک بوونی هەیە لەناو ژیانت، بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە تایبەتمەندی خۆتت نەمێنێت.
3. خۆت بناسە، بزانە چیت دەوێت و دەتەوێت چۆن بیت، بەها، خەون، ئاست، حەز و ئارەزووەکانت بناسە.
4. کات بۆ هاوڕێکانت دابنێ، چونە ناو پەیوەندی با وات لێ نەکات بەتەواوی هاوڕێکانت پشتگوێ بخەیت.
5. ڕێگە بدە بەرانبەرەکەت تێبگات لەوەی کە خەون و ئارەزووت هەیە و دەتەوێت هەوڵیان بۆ بدەیت، گفتوگۆکردن لەوبارەیەوە بە دەرئەنجامێکی ئەرێنیت دەگەیەنێت.
6. لە هەموو پەیوەندییەکدا بەخشین و وەرگرتن هەیە، پێویست نییە هەمیشە خۆت بکەیت بە قوربانیی لە کاتێکدا بەرانبەرەکەت هەمان کار بۆ ئەنجامنەدات، زیادەڕەوی لە بەخشیندا مەکە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 200 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!